دوو کەس لە گەرمیان بە روودای هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا و چوار کەسیش بریندار بوون
(0)
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ (دوو شەممە) لەملەی گوندی تورانی سەربەناحیەی ڕزگاری، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا دبل هایلۆکس ونیسان دبل) شەش کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕونیشیکردۆتەوە، دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دوو لەبریندارەکان گیانیان لەدەست دا کەهەردوکیان ئافرەتن و یەکێکیتر لە بریندارەکان کەکچێکی (12)ساڵانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا .
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردوووە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: