میلیشیا عێراقییەکان باس لە گەڕانەوە بۆناو سەنگەری شەڕکردن دەکەن؛ ئەم رەوشەی ئێستا هێمنی پێش زریانە
(0) /
زایەڵە - میلیشیا عێراقییەکان باس لە گەڕانەوە بۆناو سەنگەری شەڕکردن دەکەن و نوجەبا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت، ئەکرەم کەعبی، سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا لە عێراق دەڵێت، لەئێستادا کردە سەربازییەکانیان دژی بنکە ئەمریکییەکان راگرتووە، ئەم رەوشەی ئێستا هێمنی پێش زریانە و دەستپێدەکاتەوە.
ناوبراو لە بۆنەی رۆژی 15ـی شەعباندا راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەم بێدەنگییەی ئێستا تەنها تەکتیکێکی کاتییە بەمەبەستی بڵاوەپێکردنەوەی هێزەکانیان بڕیاری لێدراوە. ناوبراو دەشڵێت، چەند لایەنێک هەن زانیاریی نهێنی دەدەن بە هێزە ئەمریکییەکان بەڵام نەیگوتووە ئەو لایەنانە کێن.
تێبينيێك بنێرە: