16 کەسی تر لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا مردن

(0) / اجتماعی


Apr 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 16 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە ئاكرێ، هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دا و ئاشكرای كرد: "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 1045 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 16 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە".

گوتیشی: "لێرەوە جارێكی دیكە بە ھاووڵاتییان دەڵێین ئەوانەی نیشانەیان ھەیە یان بەركەوتەن پشكنین بكەن".

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 126 هەزار و 191 کەس له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 111  هەزار و 494 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و 731 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.