بەرهەمهێنەری زنجیرەی “سەنجەر خان”: پێشوازی لە زنجیرەکەمان زیاتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سەنجەرخان فیلم سینەما کوردستان ڕووس


Feb 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  بەرهەمهێنەری زنجیرەی “سەنجەر خان” ڕایگەیاند کە زنجیرە دراماکە لەلایەن کوردەکانەوە پێشوازی لێکرا.

حسێن جەلالی، بەرهەمهێنەری زنجیرەی “سەنجەر خان” لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئێرانیی تەسنیم گوتی: پێشوازی لە زنجیرەکەمان زیاتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا، پێم وایە لانیکەم 90% رێژەی خەڵکی کوردستان سەیری ئەم زنجیرەیە دەکەن. ئێمە فیدباکمان لە خەڵکی پارێزگا جیاوازەکان و هەروەها کوردستانی عێراق و وڵاتانی ئەوروپا و تەنانەت ئەمریکاوە پێگەیشتووە.
ناوبراو دەشڵێت، 100 ساڵ لەمەوبەر شتێک روویداوە و کەسێک بە ناوی سەنجەر خان لە کوردستانەوە دێت و دژی ستەم دەوستێت. بەداخەوە هیچ کاتێک کارەکتەری سەنجار خان لە میدیاکاندا نوێنەرایەتی نەکراوە و نەگێڕایەوە. ئامانجمان ئەوە بوو کە بتوانین سەنجەر خان بۆ خەڵکی خۆمان و دەرەوەی وڵات وەک پاڵەوانێکی نیشتمانی بناسێنین.