وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوە و پشووی خوێندكاران بڕیاریدا
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەر تاقیكردنەوە و پشووی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد.
ئەو خوێندكارانەی لە مانگی 9 دەستیان بە خوێندن كردووە لە 11ی ئادار بۆ 24ی ئادار پشووی خۆیان وەردەگرن، بەڵام ئەو ناوچانەی “بایكۆت” درەنگ دەستیان بە خوێندن كردووە پشووی بەهارەیان نابێت.
خوولی یەكەم تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 23ی 6 دەستپێدەكات بۆ 17ی 7 و هەفتانە 2 تاقیكردنەوە دەكرێت.
خوولی دووەمی تاقیكردنەوەكان لە 18ی 8 دەستپێدەكات بۆ 4ی 9 و ڕۆژێك نا ڕۆژێك دەبێت تاقیكردنەوەكان.
جەختیشی كردەوە، بەشێك لە پڕۆگرامی خوێندن كەم دەكرێتەوە و بە لیستی هاوپێچ بڵاودەكرێتەوە.
بۆ پۆلە ناكۆتاكان، ئەو خوێندنانەی دواكەوتوون لە خوێندن دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكان كاتی تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم دیاری بكەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: