شەپۆلێکى بەفربارین سنوورى سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى گرتووەتەوە / بەفربارین بەردەوام دەبێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرى کەشناسیى سلێمانى رایگەیاند، ئەمڕۆ بەفربارین و بای بەهێز لە سلێمانى ناوبەناو بەردەوام دەبێت و بەپێى تێپەربوونى کاتەکان کاریگەرییەکەى کەم دەبێتەوە.
ئاسۆکەمال، بەڕێوەبەرى کەشناسیى سلێمانى رایگەیاند، لە بەرەبەیانیى ئەمڕۆوە شەپۆلێکى بەفربارین سنوورى سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى گرتووەتەوە و 5سانتیمەتر بەفر لەسەنتەرى شار باریوە.
گوتیشى، بەفربارین و باى بەهێز تاوەکو ئێوارە بەردەوام دەبێت و بەپێى کاتەکان کاریگەریى کەمدەبێتەوە، بەڵام کاریگەرىی بارستەهەوا ساردەکە بەردەوام دەبێت و لەرێگەکانى دەرەوەى شار مەترسیى دروستبوونى شەختە هەیە.
کەشناسیى هەرێمى کوردستان پێشبینى کردووە رۆژى پێنجشەممە ئەو بارستە هەواساردەى رووى لەهەرێم کردووە کاریگەریەکەى لاواز ببێت.
تێبينيێك بنێرە: