بەهۆی بەفربارینەوە ئەم شەقامە لە سلێمانی داخراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی شەقام بەفر


Feb 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان ئەنوەر، قائیمقامی قەزای شارباژێڕبەزایەڵەی  رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرما و بەستنی شەقامی سەرەکی شارباژێڕ لە دیوی سلێمانی و سیتەک، ئاستەنگ بۆ شۆفێران دروست بووە و تەنها لەئێستادا سەیارەی دەبڵ ئەکسل دەتوانێت هاتوچۆ بکات.

ئاماژەی بەوەکردووە، تیمەکان سەرقاڵی پاکردنەوەی شەقامەکانن و لە ئێستادا شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو داخراوە، هەر بۆیە داوا لە شۆفێران و فەرمانبەران دەکات کە سەیارەی بەرزیان پێ نییە واتە (دەبڵ ئەکسل)نییە هاتوچۆ نەکەن.

دەڵێت، ئەمڕۆ بۆ ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بەم هۆکارانە هاتوچۆ بکەن بەمۆڵەت بۆ یان ئەژمار دەکرێت.

کامەران کەریم