دەروازەی زانکۆ و دوو تاقیگەی زانستی لە زانکۆی گەرمیان کرانەوە
(0) /
زایەڵە - رامیار عەبدولڕەحمان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی سنوورەکە، لە ڕێوڕەسمێکدا دەروازەی زانکۆی گەرمیان و دوو تاقیگەی مۆدێرنی تایبەت بە بوارەکانی فیزیا و کیمیا لە کامپی زانکۆی گەرمیان کرانەوە.
لەمیانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکەدا، د.فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان تیشکی خستەسەر پرۆژەی دەروازەی زانکۆی گەرمیان و ئەو تاقیگانەی لە ناو کامپی زانکۆ بۆ لایەنی پراکتیکی بەشەکانی فیزیا و کیمیا دروستکراون.
لای خۆشیەوە، رامیار عەبدولڕەحمان، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی کردنەوەی پرۆژەکانی کرد، ئەوەی خستەڕوو، ئیدارەی گەرمیان بە گرنگییەوە لە زانکۆی گەرمیان و ناوەندە ئەکادیمی و پەروەردەییەکانی تری سنورەکە دەڕوانێت و هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ دەبێت لەپێناو بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی زیاتری لایەنی زانستی و ئەکادیمی لە سنورەکەدا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: