ئامادەکاریەکان لە هەڵەبجە بۆ دامەزراندنی 500 کەس بەگرێبەست بۆ فەرمانگە حکومیەکان دەستیپێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە دامەزراندن


Feb 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پارێزگاری هەڵەبجە لەگەڵ سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی پارێزگای هەڵەبجە  كۆبویەوە.
لە دیوانی پارێزگا بە سەرپەرشتی بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری ،هەڵەبجەو بە ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگارو قائیمقامی هەڵەبجە لەگەڵ سەرۆکی یەکە کارگێریەکان و بەڕێوەبەرەگشتیەکان كۆبویەوە.
‌‎مەبەستی كۆبونەوەكە لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دێت بۆ دامەزراندنی ٥٠٠ فەرمانبەری گرێبەست لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.
‌‎لە كۆبونەوەكەدا كە سەرجەم بەڕێوەبەری ناحیەكانی پارێزگای هەڵەبجەو بەڕێوەبەرانی گشتی دامەزراوەكانی حكومەت لە پارێزگای هەڵەبجە بەشداربوون تێیدا باس لە چۆنیەتی میكانیزمی دامەزراندن و  و میلاكی پێویست بۆیان كراو سەرجەمیان سەرنج و پێشنیاری خۆیان خستە ڕوو.
‌‎هەر لە كۆبونەوەكەدا پارێزگار سەرجەم لایەنەكانی ڕاسپارد بۆ دیاریكردنی میلاكی پێویستی دامەزراوەكان بە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی پارێزگا بكرێت و لە ڕێگەی میكانیزمێكی گونجاوەوە پڕۆسەكە بە سەركەوتوویی لە زوترین كاتدا جێبەجێ بكرێت.
کامەران کەریم