دەستگیركردنی شەش تۆمەتبار لەسەر ڕوداوەكەی ئەم بەیانییەی چەمچەماڵ

(0) / اجتماعی


Apr 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

شەش تۆمەتبار لەسەر ڕوداوەكەی ئەم بەیانییەی چەمچەماڵ دەستگیركران .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی  سلێمانی  ڕایگەیاند، سەعات 9 بەیانی ئەمڕۆ لە ڕوداوێكدا لەناحیەی شۆرشی سەربە قەزای چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستداو 2 كەسی تریش بریندار بوون ، بەوهۆیەوە شەش تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا .
ڕونیشکراوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆرشی سەربەقەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكەوە گرژی كەوتە نێوان دوو بنەماڵە و شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو و بەهۆیەوە 2 كەس لەهەردوو بنەماڵە بریندار بوون و هاوڵاتییەكی تریش كە دوكانی لەوناوە هەبووە بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا .
باس لەوەشکراوە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی سنورەكە گەیشتە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری كراو توانرا بەهاوكاری ئاسایشی شۆرش شەش تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكانەی كە بەتۆمەتباران بووەو ئۆتۆمبێلێكیش دەستیبەسەردا گیراوە.
لە ئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کامەران کەریم