هاتوچۆی دەربەندیخان: بۆ ماوەی 24 کاتژمێر تونێلەکە دادەخرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ دەربەندیخان


Mar 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران و هاوڵاتییان لە بارەی تونێلەکەوە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، "تونێلەکە بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی ئاوەڕۆی ناو تونێلە تێکچووە و جاری پێشوو کە نۆژەنکرایەوە بۆ ماوەی تەنها سێ کاتژمێر تونێلەکە داخرا و بەو هۆیەوە بەباشی وشک نەبووەوە و دووبارە تێکچووەتەوە.

دەڵێت، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و لە رۆژی شەممە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 8:00ی بەیانی رۆژی یەک شەممە تونێلەکە بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت و رێگا بە هیچ بارهەڵگرێک نادرێت شاخی بەرانان بەکاربهێنێت.

کامەران کەریم