ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید: حكومه‌تی هه‌رێم ناوده‌نێم "حكومه‌تی لم ترد"
(0) /
زایەڵە - ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان به‌شی زۆری پابه‌ندیه‌كانی یاسای بوجه و یاسای ئیداره‌ی مالی جێبه‌جێ ناكات و ده‌شڵێت، "له خوێندنه‌وه‌ی ته‌نها هه‌شت لاپه‌ره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی 17جار وشه‌كانی (لم ترد، لم تقدم، لم یفتح، لم یتلزم)م به‌رچاوكه‌وت بۆیه باشتر وایه حكومه‌تی هه‌رێم ناو بنێم حكومه‌تی (لم ترد)".
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له‌په‌راوێزی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی‌دا، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له ناوه‌رۆكی كێشه‌ی نێوان هه‌رێم به‌غدا بگات ده‌بێت له دو سه‌رچاوه به‌هره‌مه‌ند بێت، یه‌كه‌میان بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵ و ئه‌ویاسایانه‌ی كه باس له پابه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن، دوه‌میشیان ئه‌و شرۆڤه‌كار و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی دور له‌ترسی ته‌خوین و ماستاوچی ده‌سه‌ڵاتی جوت بنه‌ماڵه‌و هاوئاوه‌زه‌كانیان نین".
راشیگه‌یاندوه، "له‌ده‌رچونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ئاهێك به‌دڵماندا هات ئه‌وه‌ش بریتیبو له‌سه‌ركه‌وتنی شۆرشی سپی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی و چالاكوانان و هه‌وڵه‌كانی (گروپه‌كه‌ی هیوا )، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستمكرد به خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی".
ده‌شڵێت، "مه‌خابن له خوێندنه‌وه‌ی ته‌نها هه‌شت لاپه‌ره‌ی بڕیاره‌كه تائێستا 17جار وشه‌كانی (لم ترد، لم تقدم، لم یفتح، لم یتلزم)م به‌رچاوكه‌وت بۆیه باشتر وایه حكومه‌تی هه‌رێم ناو بنێم حكومه‌تی (لم ترد)".
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره به‌هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كوردستان، ئێستا ده‌زانن چه‌ند ساڵه ئێمه ده‌مانوت هه‌رێم راستگۆ نییه، ئه‌وه هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌یه به‌شی زۆری پابه‌ندیه‌كانی یاسای بوجه و یاسای ئیداره‌ی مالی جێبه‌جێ ناكات و له‌به‌رانبه‌ردا كۆیله و ماستاوچیه‌كانی حیزب و بنه‌ماڵه وته‌ی ناشیرین نه‌ما پێمان نه‌ڵێن، به‌ڵام هه‌ر به‌سه‌ربه‌رزی ماینه‌وه و بۆ یه‌ك له‌حزه‌ش سازشمان له‌هه‌ڵوێستی خۆمان نه‌كرد".
تێبينيێك بنێرە: