له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان په‌یكه‌رێك بۆ شه‌هید مه‌لاعه‌لی دروست ده‌كرێت

(0) / / فرهنگی / ڕۆشنبیری زایەڵە شەهید مەلاعەلی


Mar 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری  سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یكه‌رێك بۆ شه‌هید مه‌لا عه‌لی دروست ده‌كرێت. پڕۆژه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌، له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز چێنه‌ر نزار جێبه‌جێ ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كه‌، هونه‌رمه‌ند چێنه‌ر نزار، ته‌واوكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و بڕیاره‌ له‌ ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا له‌ شوێنێكی شایسته‌ دابنرێت.

شه‌هید حوسێن مه‌ولود ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌ شه‌هید مه‌لا عه‌لی، ساڵی 1953 له‌ سنوری ماوه‌ت له‌دایكبووه‌.

1976 له‌ زانكۆی سلێمانی وه‌رگیراوه‌. تا قۆناغی دووی به‌شی كوردی كۆلیجی ئادابی زانكۆی خوێندووه‌ و به‌ هۆی بڕیاری ده‌ستگیركردنییه‌وه‌، له‌ خوێندن دابڕاوه‌. 

ساڵی 1977 په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌. له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1979 له‌ ناوچه‌ی سورداش له‌ كاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركێكی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌ برینداری ده‌ستگیر ده‌كرێت. له‌ 6ی حوزه‌یرانی 1979 بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت.

شه‌وی 22/23ی ته‌مموزی 1979 له‌ زیندانی مووسڵ له‌سێداره‌ ده‌درێت.

به‌شێكی زۆری هۆنراوه‌كانی له‌ زیندانی مووسڵ نووسیوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ هۆنراوه‌كانی كراون به‌ گۆرانی.

نموونه‌یه‌ك له‌ هۆنراوه‌كانی: 

مەرگی ئاوا ناگۆڕمەوە بەسەد ژین 
ژینێک سەرم بۆ دوژمن بێ بە پەرژین 
سەربەرزییە کە پێڵاوم ئەبینن
بەسەر سەری دوژمنەوە لە بەرزی

کامەران کەریم