دوو شەپۆلی باران بارین بە بڕی جیاواز هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە
(0) /
زایەڵە - پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشناسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، شەپۆلی یەکەم له دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یـەک شــەمـمـە 3/3/2024 شەپۆلێکی باران بارینی لاواز ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاستە تاوەکو شەوی سێ شەممە بەردەوامی دەبێت .
وتیشی، شەپۆلی دووەم لە درەنگانی شەو بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 7 / 3 / 2024 شەپۆلێکی تری باران بارین لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە کە ڕێژەی بارانەکە مامناوەند بۆ بەهێزە و بەپێی ناوچەکان ڕێژەکە جیاوازە و شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی 11/3/2024 بەردەوم دەبێت .
باسی لەوەشکرد، ئەگەری هەیە لەم شەپۆلەی دووەمدا بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بباڕێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: