1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / کردستان / زایەڵە دادگای فیدراڵی عێراق مامۆستایان


Mar 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی و هەڵەبجە بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ پاڵپشتی لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی مووچەوە دەستیان بەخۆپیشاندان كرد.
بەگوێرەی زانیاریەکانی تیمی ڕاگەیاندنی زایەڵە: ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ پاڵپشتی لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە ڕاستەوخۆ دابەشكردنی مووچە و هاوتاكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد و پەلەكردن لەجێبەجێكردنی بڕیارەكان دەستیپێكرد.
ئەوەش زانراوە:  مامۆستایان و فەرمانبەران سورن لەسەر داواكارییەكانیان و لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆیاندا پەیامی توند ئاڕاستەی بەرپرسانی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم دەكەن كە چاودێری ووردی پرۆسەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق دەكەن.
کامەران کەریم