تاران : ھەبوونی ھێزە دەرەکییەکان لە ئێران لە بنەمادا رەتکراوەیە

(0) / جهان


Apr 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرا ن پشت ڕاستی کردەوە : ھێزە دەرەکییەکان لە بنەمادا لە ئێران بوونیان نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە: سەعید خەتیب زادە وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئێران ئەمڕۆ دووشەمە ١٦ی خاکەلێوە لە یەکەم دانیشتنی حەوتانەی لەگەڵ ھەواڵنێرانی ناوخۆ و بیانی دا سەبارەت بە بەڵگەنامەی بەرنامەی ھاوکاری گشتگیری ئێران و چین  وتی ئەمە گرێبەست نییە ، ھەروەھا وتی :ھەبوونی ھێزە دەرەکییەکان لە بنەمادا ڕەتکراوەیە  لە بەر ئەوەی دژی یاسای بنەڕەتی ئێرانە و ئەم بابەتە بوونی نییە و تەنیا بۆ درووست کردنی نیگەرانییە.
ئەو سەبارەت بە ئەمە کە ئایا ئەگەری واژۆ کردنی ئەم بەڵگەنامەیە لە گەڵ وڵاتانی¬تر دا ھەیە؟ وتی: ئەگەری ھەیە و پێشتریش بووە. لە گەڵ ڕووسیاش بەڵگەنامەیەکمان ھەبووە کە پێویستە پێداچوونەوەیەکی لە سەر بکەین.
خەتیب زادە ھەروەھا وتی : لە گەڵ ھیندیش دا وەھا شتێکمان بە ناوی ڕاگەیەندراوی دیھلی نەو ھەبووە کە لە بارەی یەک یان دوو وڵاتەوە نییە ، بەداخەوە ھەندیک جارشتەکان گەورە دەکرێن، گرێبەستێک بۆ ئیشی ٢٥ ساڵە بوونی نییە. ھەروەھا وتیشی ھەر گرێبەستێک لەم ڕیگەیەدا دەرکەوێت وردەکارییەکانی لە گرێبەستەکەدا دەنووسرێت.