نێچیرڤان بارزانی و یاشار گولەر: هاوڕا بووین له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌

(0) / / ترکیه / زایەڵە سەرۆکایەتی هەرێم کوردستان تورکیا


Mar 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند؛ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2024/3/2 له‌ په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليا و له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ياشار گوله‌ر وه‌زيرى به‌رگريى توركيا، دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆريان تاوتوێ كرد.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزییه‌کان، هه‌روه‌ها داکۆکییان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌.