لەهەڵەبجە هەڵمەتی پشکنین ئەنجام دەدرێت
(0)
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ تیمەکانی وەرگرتنی نمونەی شیکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجە و ناحیەی خورماڵ دەستیان بە وەرگرتنی نمونەی پشکنینی کۆرۆنا کرد لە شوێنە گشتیەکان و قوتابخانە و نەخۆشخانە و بنکەی پۆلیس و ھتد .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، د شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، ھەروەھا لە نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە نەخۆشیە گوازراوەکان ھەموو ڕۆژانی ھەفتە لە خزموت ھاوڵاتیاندان .
وتیشی ، لەم ھەڵمەتەدا ڕێژەی ٥٠٠ نمونە بۆ پشکنین وەرگیرا
بەداخەوە ھاوڵاتیان و فەرمانبەرانی پارێزگای ھەڵەبجە و بەشێک لەوانەی لە ماوەکانی ڕابردوو لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتەیکانەوە ھەمیشە گلەییان لەسەر کەمی ڕێژەی پشکنین و نەبونی تیم و نەبونی ڤاکسین ھەبوو بە ھیچ شێوەیەک ھاوکاری تیمەکانمان نەبوون لەم ھەڵمەتانە ـ سەرەڕای ھاوکار نەبونیان ووتەی زبر و نەشیاو و نا زانستیان ڕوبەڕوی تیمەکانمان کردوەتەوە .
ڕونیشیکردەوە ، ئەم ھەڵمەتە بۆ ڕۆژانی ئایندەش بەردەوام دەبێت و لە پێناو ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکەمان ھەموو ڕێگایەکی زانستی دەگرینەبەر .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: