حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان مانگ


Mar 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی عێراق بۆ مانگی ئازار دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، رێكارەكانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە بانكەكانی رافدین و رەشید لە رێگەی كارتە ئەلیكترۆنیەكانیانەوە تەواودەكرێت، ئەوانەی نامەیان بۆ دێت دەتوانن سەردانی بانك بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

ئەوە لەکاتێکدایە هێشتا دیار نییە لە هەرێمی کوردستان کەی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ دابەشدەکرێت، لەگەڵ ئەوەی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی فەرمانبەر و مووچەخۆران نادیارە.

کامەران کەریم