پۆلیسی گەرمیان: کچێکی 14 ساڵ خۆی کوشت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەرمیان خۆکوژی کوردستان کۆمەڵایەتی ژن کوژی


Mar 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئەمڕۆ کچێکی 14 ساڵ بە گولـلە خۆی کوشت. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، لەسەر رووداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە.
 
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، رووداوەکە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 03ـی ئادار) لە ناحیەی رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان روویداوە؛ کچەکە پێش ئەوەی بگەیێندرێتە نەخۆشخانە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا پۆلیس دەڵێت، "کچەکە قوتابی بووە و لەگەڵ دایکی لە ماڵەوە بووە... بەدەمانچەکەی باوکی کە خانەنشینی پێشمەرگەیە، گوللەی بە خۆیەوە ناوە و گیانی لەدەستداوە."
پۆلیسی گەرمیان چووەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ زانینی هۆکار و چۆنیێتی رووداوەکە کردووەتەوە. پۆلیس دەڵێت، دەستگیراوە بەسەر دەمانچەکە و مۆبایل و ئایپادی کچەکەدا.
 
بەگوێرەی پۆلیسی گەرمیان، (د.  ا. ع.) لەدایکبووی ساڵی 2010 ـەیە و دوای گیانلەدەستدانی، تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکیی کەلار کراوە.