ئەمریکا دانووستانەکانی ڤییەنی دژوار بەڵام بەرەوپێش وەسف کرد

(0) / جهان


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی میدیایی ئێوارەی دووشەمە سەرەڕای ئاماژە بەوەی ئەمریکا دانووستانەکانی ڤییەن دژوار بەڵام بەرەو پێش دەبینێ ،وتی :وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام چوارچێوێک بۆ کات لە بەرچاو ناگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە نید پرایس ،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی میدیایی ئێوارەی دووشەمەدا لە وەڵامی ئەم پرسیارە ،ئایا گەڕانەوە بۆ بەرجام لە ماوەی دوو مانگدا پێک دێت وتی ،ناتوانێت بۆ ئەم بابەتە کاتێک دیاری بکات.
هه روەها لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا ،ئایا ئەگەری هەیە واشنتۆن گەمارۆ ناناوەکییەکانی دژ بە ئێران هەڵبگرێت وتی، ئەوەی کە دەتوانێت بێژێت ئەمەیە کە ئامریکا کردەوەیەکی تاک لایەنە بۆ "پێکهێنای باروودۆخێکی باشتر بۆ ئێران "ئەنجام نادات.
هەروەها وتی: ئێمە ڕێککەوتووین لە گەڵ هابەشە ئەورووپی و ڕووسیی و چینیەکان لە چوارچێوی ١+٥ کە لە بەرجام دا بوونیان هەیە، وتووێژمان هەبێت تا سەبارەت بە بەڵێنەکانی بەرجام بیروڕاکان بخەینە بەرباس.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی:مانای ڕوبەڕووی یەک، بۆ هەر دوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکایی دەگەڕێتەوە