کۆمسیۆن دەرگاى هاوپەیمانێتیی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردن


Mar 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەرگاى هاوپەیمانێتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کردەوە و داواى لە پارتە سیاسییەکان کرد.

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا داوا لەو لایەنە سیاسیانە دەکات کە ویستى دروستکردنى هاوپەیمانییان هەیە ناوى هاوپەیمانێتییەکەیان تۆماربکەن.

ئاماژە بەوەش دراوە، تۆمارکردنى ناوى هاوپەیمانێتییەکان لە 5ى ئازار تا 14ى ئازارى 2024 دەبێت.

باسی لەوەش كردوە ،تۆمارکردنى ناوى هاوپەیمانێتییەکان لە 14ى ئازار کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە.

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان فەرمانى هەرێمى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەرکرد و بەگوێرەى فەرمانەکە رۆژى 10ى حوزەیرانى 2024، هەلبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدەدریت.

کامەران کەریم