شەپۆلێکی بەهێزی بەفرو باران و هەورەبرووسکە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر هەورەبروسکە کەشناسی


Mar 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاراس جبار شارەزاری بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: سبەی سێشەمە 5/3/2024 ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و كەش سەقامگیر ئەبێت ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 پلە بەرزدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت 5-15كم/ك ئاراستەی با رۆژئاواو و باشوری رۆژئاوا .

ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێوارەی دوو سبەی رۆژی چوارشەمەوە لەئەنجامی ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەكی نوێ لەدەریای ناوەراستەوە و شەپۆلێكی ھەورە بروسكە و بارانبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوە و سەرەتاش كاریگەریەكانی لەسەر ناوچەكانی پارێزگای دھۆك و بەتایبەت ناوچە شاخاویەكانی سنورەكە و شاخاویەكانی پارێزگای ھەولێر دەرەكەوێت بەگشتی كاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سەرناوچەكانی دیكەی ھەرێم لاواز ئەبێت و تەنھا لە ناوچە شاخاویەكان ئەگەری بارانی مامناوەند ئەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك نزمدەبنەوە و تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە 7/3/2024 بەردەوامی ئەبێت .

ئاماژەی بەوەشكرد: قۆناغی دووھەمی ئەم شەپۆلە كە بەھەمان شێوە سەرچاوەكەی نزمەپاڵەپەستۆیەكانی دەریای ناوەراستە ھەفتەی داھاتوو رۆژی شەمە 9/3/2024دەستپێدەكاتەوە و لەم قۆناغەدا بۆ زۆربەی ناوچەكان پێشبینی بارانی مامناوەند و باش ئەكرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی و كاریگەری ئەم شەپۆلەش دوو بۆ سێ رۆژ ناوبەناو بەردەوامی ئەبێت . زانیاری زیاتر لەكاتی نزیكتر.

کامەران کەریم