حکومەتی هەرێمی کوردستان: ڕێگەنادەین گۆشتی سوور لەوە زیاتر گران بێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گۆشتی سوور گرانی ئابووری


Mar 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  هیوا علی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم  راگەیاند، بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا دەستمان کردووە بە جێبەجێکردنی رێکارەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشنیازیان کردووە هاوشێوەی عێراق لێخۆشبوونی گومرکی بۆ شەش مانگ بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ بکرێت. وتیشی، "ئەمڕۆ پێشنیازەکان دەگاتە ئەنجومەنی وەزیران و لەدوای پەسەندکردنی بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

باسی لەوەش کرد، پێشنیازی رێگریکردنمان کردووە لە بردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ دەرەوەی هەرێم بە تایبەتی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

کامەران کەریم