ئێران هەڵەبجەی لەبیر نەکردووە

(0) / / راپورت / زایەڵە هەڵەبجە ئێران


Mar 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە– تیمێکی پزیشکی ئێرانی لە بەناوبانگترین دکتۆرەکانی بواری چاو و سییەکان و هەناسەدان بۆ بینین و چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیایی سەردانی هەڵەبجەیان کردووە.
 ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی کیمیایی هەڵەبجە کە سەردانی تیمە پزیشکییەکەی ئێرانیان لەم شارەدا کردووە، لە چاوپێکەوتنیان لە گەڵ پەیامنێری زایەڵە، بۆچوونی خۆیان لە سەر ئەم بابەتە دەربڕیوە.

ئیبراهیم حەسەن یەک لەو بەرکەوتووانەیە و وتی: ئێمە چەند جارێک لە تاران سەردانی ئەم دکتۆرانەمان کردووە و چارەسەرمان وەرگرتووە، ئەوان هەموو ساڵێک پێش 16 ی 3 سەردانی هەڵەبجە دەکەن، نەخۆشەکان دەبینن و دەرمانەکان دەستنیشان دەکەن بەڵام لە هەڵەبجە ئەو دەرمانانە نییە و بە هۆی گرانبوونەوە ڕەنگە بۆ هەندێک لە خەڵک دابین ناکرێت.

لەیلا حوسێن یەکێکی دیکە لەو کەسانەیە و وتی: یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی پرۆسەی چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ئەوەیە کە گرنگی بە بابەتی دەروونی نادرێت و کێشە و چاوەڕوانییەکان لە ڕووی دەروونییەوە کاریگەری لە سەر نەخۆشەکان داناوە. یەکێکی دیکە لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە کە دەبێت ئەم نەخۆشانە بەردەوام لای دکتۆرێکی تایبەت بە خۆیان بن و گۆڕانکاری لە دکتۆرەکاندا نەکرێت و دەبێت بۆچوونی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هێنانی دکتۆرەکان وەربگیرێت.

ئەو تیمە پزیشکییە لە چوارچێوەی خزمەتە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ شاری هەڵەبجە کە لە پاش کیمیابارانەکەی سەدامەوە تا ئێستا بەردەوامە.