تاران: هیچ دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڤیەنا نابێت

(0) / جهان


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە کۆبوونەوەی ڤیەنا دەرفەتێکە بۆ لایەنەکەنا لەپێناو گەڕانەوە بۆ پابەندییەکان لە رێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: هیچ دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا ئەنجام نابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی ڕەبیعی لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لەگەڵ ڕژنامەنووسان بە ئاماژە بە دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: ئەمەی بە وەرزێکی نوێ لە شکستی خۆسەپاندان و گوشار و هەروەها نوشوستی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە سەر ئێران دەزانین.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە هیچ ڕێگەچارەیێک جگە لە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ پابەندییەکانیان بوونی نییە.
ڕاشیگەیاند کە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە قۆناغی سەرەتایی و لە داهاتووشدا ئەمریکا هیچ ڕێگەچارەیێکی جگە کە کۆتایی هێنان بە یاساشکێنەکانی نییە.
ڕەبیعی لە کۆتاییدا وتی: کۆبوونەوەی ڤیەنا کە ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت، دەرفەتێکە بۆ ڕاگۆڕینەوەی نێوان هەموو لایەنەکان سەبارەت بە چۆنیەتی و دیاری کردنی خشتەی زەمەنی بۆ گەڕانەوە بۆ پابەندییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.