خەڵكی گەرمیان بەلای وەرگرتنی ڤاكسیندا نایەن

(0) / اجتماعی


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، هاوڵاتیان بە سستی بەرەو پیری وەرگرتنی ڤاکسینە دەچن لە هەندێك شوێن بەلایدا نایەن، بەڵام ماوەیەکی دیکە سەرەو قەرەباڵەغی و کێشەش بۆ وەرگرتنی ئەم ڤاکسینە دروست دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د.سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان سەبارەت بە ڤاكسینی ئەسترازینیكا نوسیویەتی، ڤاکسینی ئەسترازینیکا یەکێکە لەو ڤاکسینانەی لە ئێستادا زۆرترین بەکارهێنانی لەسەر ئاستی جیهان هەیە، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە بڕێکی دیاریکراو لەو ڤاکسینە لەڕێگەی حکومەتی عێراقەوە گەیشتۆتە شارەکانی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان بە سستی بەرەو پیری وەرگرتنی ڤاکسینە دەچن.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان نوسیویشیەتی، ڤاکسسینی ئەسترا زینکا، کە بەدەستمان گەیشتووە کێبرکێیەکی جیهانی و داوای زۆری لەسەرە وەک جۆرەکانی دیکە، زۆربەی وڵاتان بڕی پێویستیان پێنەگەیشتووە چونکە ئێستا هەر بە پارەیە.

دەشڵێت، ڤاکسین، دەرمانی ئەو دەردەیە کە جیهان هیلاک بوو بە دەست بەڵای کۆرۆناوە، خەمساردی هاونیشتیمانیان واتە بێباک بوون بەرامبەر مەرگ و تەندروستی خۆت و خێزانەکەت.

ئەوەشی خستوەتەروو، ماوەیەکی دیکە سەرەو قەرەباڵەغی و کێشەش بۆ وەرگرتنی ئەم ڤاکسینە دروست دەبێت کە کەمبوەیەوە، بەڵام ئەو کات خۆ کارگەکانی لای خۆمان نین، دەبێت چاوەڕێی ئەمریکا بکەین مادە خاوەکانی بداتە وڵاتانی بەرهەمهێن و ئەوانیش لە چوارچێوەی بەرنامەی کۆڤاکس بە فرۆشتن بینێرن بۆ عێراق یان هەرێمی کورستان و دوای ئەوە بگاتە هەولێری پایتەخت و لەوێشەوە بۆ سلێمانی ئینجا بەو ڕیگا خراپەدا بگاتە  شاری کەلار.