گرووپی شاخەوانی K2 و گەشتێکی شەومانەوە بۆ چیای هەڵگۆرد
(0) /
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی K2 ی کوردستان گەشتێکی دوو ڕۆژە و یەک شەو مانەی ئەنجام داوە بۆسەر چیای هەڵگورد.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی K2 : لە گەشتێکی دوو ڕۆژ و شەوێکدا، ڕومان لە چیای هەڵگۆرد کرد بە مەبەستی گەیشتن بە ترۆپکی چیاکە.
سەرەتا لە بەرزی ١٩٠٠ دەستمان بە سەرکەوتن کرد، شەو لە کەمپی یەکی هەڵگۆرد (خواروی میران)، لە کەشێکی سارد و ٢٥ پلە ژێر سیفر ماینەوە. ڕۆژی دوایی بەر لە خۆرهەڵات بەرەو لووتکەی چیاکە هەنگاومان نا.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: خۆشبەختانە توشی شلبونەوەی بەفر نەبوین و دەرچەکی زۆر گونجاوی کەش و هەوا هەبوو بۆ گەیشتنە لوتکە. کاتژمێر ١٠:٣٠ گەیشتینە بەرزترین خاڵ و ترۆپکی چیاکە کە ٣٦٠٧مەتر بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: دوای بە دۆکیۆمێنت کردنی گەشتەکە بەرەو کەمپ گەراینەوە، دوای کۆکردنەوەی کەل و پەلەکان راستەوخۆ بەرەو خوارەوە هەنگاومان نا.
سوپاس بۆ خودا گەشتەکە بە سەرکەوتووی و سەلامەتی کۆتای هات.
تێبينيێك بنێرە: