شۆفێرێک خوشکە زایەکی خۆی دەشێلێت

(0) / اجتماعی


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار بەهەڵە ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی دەشێلێت پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات .
مقەدەمی ماف پەروەر  عەلی  جەمال قدووری  لێپرسراوی   ڕاگەیاندنی  پۆلیسی  گەرمیان  بە  زایەڵەی  ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیاسپورتاج بەهەڵە منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی (ئیناس محمد حسین ) دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار گیانی لەدەستدا .
وتیشی، بەوتەی کەسوکاری منداڵەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خاڵی منداڵەکەیە و لەلای مالی خۆیان منداڵەکەی شێلاوە و لەئەنجامداگیانی لەدەستداوە .
ڕونیشیکردەوە، لەئێستادا تەرمی منداڵەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
کامەران کەریم