لەدەربەندیخان دەست بەسەر چەند کەل و پەلی ڕاوکردندا گیرا
(0)
مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى دەربەندیخان لەسنوورى دەریاچەکەدا دەستیان بەسەر چەند کەل و پەلی ڕاوکردندا گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند ، مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینى سنورە ئاوویەکان ئەویش لەپێناو پارێزگارى زیاتر لە سامانى ماسى کەلەئێستادا بەهۆى وەرزى گەرادانان و زۆر بوونى ماسى قەدەغەکردنى ڕاوى ماسى ڕاگەیەندراوە .
ڕونیشکراوەتەوە ، لەئەنجامى گەڕانى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى دەربەندیخان لەسنوورى دەریاچەکەدا توانیان دەست بگرن بەسەر ( یەک بەلەم و دوو تۆڕ و دوو مەتەرى ) کە بەشێویەکى نهێنى حەشاردرابوون .
ئەوەش خراوەتەڕوو ،پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنى بڕیارى بەڕێز دادوەر لەوبارەیەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: