کارەبای ژمارەیەک قوتابخانە دەکرێت بە سیستمی وزەی خۆر
(0) /
زایەڵە ـ بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەو بوارە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا هەوڵدراوە کارەبای ژمارەیەک قوتابخانە بکرێت بە سیستمی وزەی خۆر
ئالان حمە سعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ٦٠ قوتابخانە کارەبای بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابینکراوە، کە ٣٣ قوتابخانەیان لە سەر بودجەی ڕێکخراوی یونسێف بووە.
وتیشی: وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە بۆ ئەوەی ٧٢ قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای بکرێتە ووزەی خۆر لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وەزیری پەروەردە ئاشکرایشی کرد: لەسەر بودجەی ڕێکخراوی یونسیف لەئەمساڵدا( ٣٥ )قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای دەکرێتە ووزەی خۆر.
تێبينيێك بنێرە: