1 / 13
2 / 13
3 / 13
4 / 13
5 / 13
6 / 13
7 / 13
8 / 13
9 / 13
10 / 13
11 / 13
12 / 13
13 / 13

(0) / / عكس / زایەڵە هەڵەبجە سلێمانی


Mar 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕۆشنبیری  و هونەری  سلێمانی ڕایگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ 6/3/2024، بەئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە میوانان، لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی مەراسیمی راگەیاندنی پرۆژەی دۆكیومێنتكردنی مێژووی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا، سەرەتا وتاری مامۆستا كۆچەر ئەنوەر سەرۆكی پرۆژەی دۆكیومێنتكردنی مێژووی هەڵەبجە پێشكەشكرا، كە تێیدا ئامانج و كارەكانی پرۆژەكەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، لەگەڵ خستنەڕووی چەند بەڵگە و شێوازی بە دۆكیومێنتكردنەكە و كارەكانی لە ئێستا و داهاتوودا، كە لەرێگەی لیژنەیەكی (10) كەسییەوە ئەنجامدەدرێت وەكو خزمەتێكی بچووك، بە شارێكی گەورەی وەكو هەڵەبجە.

دواتر د. موحسین ئەدیب، لە وتەیەكدا، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە، ئاماژەی بە بایەخی پرۆژەی لەو جۆرە كرد، بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی مێژووی شارێكی مێژوویی و كۆڵنەدەر و كانگای گەورە رووناكبیرانی وەكو هەڵەبجە، ئەوە جگە لەوەی هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بەجینۆساید ناساندنی هەموو كوردە بەجیهان.  هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ئامادەیی هەموو كارئاسانی و هاوكارییەكی دەربڕی بۆ سەرخستنی پرۆژەكە لە ئێستا و داهاتوودا.

پاشان، ناساندنێك بۆ گروپ و ئەندامانی پرۆژەكە كرا، لەگەڵ نمایشكردنی ڤیدیۆی چەند كەسایەتییەكی هەڵەبجە. شایانی باسە، پرۆژەی دۆكیومێنتكردنی مێژووی هەڵەبجە بە سپۆنسەری بەڕێز ئاسۆ حاجی محەمەد بامۆكی كارەكانیان راییدەكەن.

کامەران کەریم