چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراو ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌هه‌ڵمه‌تێكی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوردا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی ته‌قه‌كردن له‌سنوری قه‌زای شاره‌زور ڕویدا، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكردو له‌هه‌ڵمه‌تێكداو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیربكرێن، هه‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌كی جۆراوجۆری بێ مۆڵه‌تدا.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران‌و له‌یاسا ده‌رچووان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: