لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاسایش حەبی هۆشبەر


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، دەست بەسەر ملیۆنێک و 400 هەزار حەبی کاپتاگۆندا گیراوە. 

عەقید سەلام عەبدولخالق، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە دوو مانگی سەرەتای ئەم ساڵ، نزیکەی 200 کەس لە بازرگانان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە بەراورد بە دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2023، ژمارەیان زیادیکردووە.

وتیشی زۆربەی ئەو مادە هۆشبەرەی کە دێتە نێو هەرێمی کوردستان، لە وڵاتانی دراوسێیەوە هاوردە دەکرێت.

سەلام عەبدولخالق دەڵێت، جگە لە نێو شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر سنوورەکانیش رێگری لە دزەپێکردنی مادەی هۆشبەر کراوە، ''سەرنجمان زیاتر لەسەر دەستگیرکردنی بازرگان و دابەشکارانی مادەکەیە.

بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: 'بەشێکی زۆری مادەی هۆشبەر کە لە سنوورەکانەوە هاوردە دەکرێ، مادەی کریستاڵە کە ئێستا بە رادەیەکی باش کۆنترۆڵ کراوە.

سەلام عەبدولخالق وتیشی، لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا دەست بەسەر نزیکەی ملیۆنێک و 400 هەزار حەبی کاپتاگۆندا گیراوە، کە نزیکەی 169 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەکات.

کامەران کەریم