پەرلەمانتارێک: لەهەرێمی کوردستان ڕێگری لە کردنەوەی بانكی ڕەشید و رافیدەین دەکریت

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئاسایش ڕەشید ڕافیدەین هەرێمی کوردستان نەرمین مەعروف


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەردوو بانکی فیدراڵی رافیدەین و رەشید لە هەوڵی کردنەوەی لقی خۆیانن لە هەرێمی کوردستان بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوون.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەکە بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، بانكی ڕەشید و رافیدەین ئامادەن لە هەرێمی كوردستان لقی خۆیان بكەنەوە بەڵام حكومەتی هەرێم ڕازی نەبووە.

ئەم وتانە لە کاتێکدان بەپێی بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی پێویستە تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەو دوو بانکە هەژماری بانکییان بۆ بکرێتەوە تا لە رێگەیەوە راستەوخۆ مووچەکانیان وەربگرن.

هاوکات لە دوایین کۆبونەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان جەختی لەوەکردەوە کە لە مانگی داهاتووەوە تەنیا لە رێگەی کارتی بانکییەوە مووچە رەوانەی هەرێم دەکەن.

کامەران کەریم