لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ ڕووداو گەرمیان


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شەوی  ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای گوندی کارێزە دوو کەس گیانیان لەدەستداو سێ کەسیتریش برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، کاتژمێر ١:٣٠ خولەک، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و نیسان ناڤارا لەسەر ڕێگای گوندی کارێزە لە نزیک ناحیەی ڕزگاری،  دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیتریش برینداربوون.

 ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان لێخوڕی نیسان ئاڵتیماکەیە لە دایک بووی ١٩٧٢ەو، بەئاراستەی سەر ڕێگای گشتی کەلار -کفری ڕۆیشتووە، ئەوەکەی دیکەیان سەرنشینێکی نیسان ناڤاراکەیە لە دایک بووی ١٩٦٠ە، سێ بریندارەکەش سەرنشینی نیسان ناڤاراکەبوون کە بە ئاراستەی گوندی کارێزە ڕۆیشتوون.

بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

کامەران کەریم