منداڵێکی بە ڕەگەز عەرەب لە شارەزوور بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
(0)
بەهۆی ڕوداوێکی هاتوجۆوە منداڵێکی بەڕەگەز عەرەب لەقەزای شارەزوور، گیانی لەدەستدا.
کەمال ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ لەقەزای شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمێکی منداڵێکی کوڕ ڕەگەز عەرەب تەمەن ٢ ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان، منداڵەکە دانیشتوی هەڵەبجەی تازەیە و کە بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێلی دەست گێڕی گەڕەکەوە بەرکەوتبوو دواتر گیانی لەدەست دابوو.
ناوبراو وتیشی، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: