لیژنەهاوبەشەکان بۆ مانگی ڕەمەزان پلانی نوێ دادەڕێژن

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕەمەزان لێژنەهاوبەشەکان


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەمەستی ڕێگری کردن لە ساغ کردنەوەی کاڵا و شتومەکی ماوە بەسەرچوو هەروەها بەرزکردنەوەی نرخ لە مانگی ڕەمەزاندا  لیژنە هاوبەشەکانی قایم قامێتی  قەزای کەلار، هەوڵەکانیان چڕتردەکەنەوە و پلانی نوێ دادەڕێژن

هەردی سەرکەوت ساڵەح، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایم قامێتی قەزای کەلار ڕایگەیاند: لیژنە هاوبەشەکانی قایم قامێتی قەزای کەلار، بۆمانگی ڕەمەزان بەرنامەو پلانی تایبەتیان دەبێت بۆ ڕێگری کردن لە بەرزکردنەوەی نرخ و هەروەها ساغ کردنەوەی کاڵای ماوەبەسەرچوو لە لایەن فرۆشیاران و بازرگانانەوە و بۆ ئەو بەمەبەستەش لەو مانگەدا سەردان و بەسەرکردنەوەی لیژنەکان چڕتر دەکرێنەوە 

وتیشی:  هەرچەندە لە قەزای کەلاردا بەراورد بە زۆر ناوچەی دیکە ئەو حاڵەتانە کەمترە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ڕووداوی وەها نەبێت و ئێمە وەک لیژنەهاوبەشەکانی قایم قامێت ئاماددەکاری نەکەین.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایم قامێتی قەزای کەلار ڕونیشی کردەوە: ئەوان لە مانگی ڕەمەزاندا هەوڵدەدەن لەگەڵ سەردانیکردن و پشکنینی شوێنەکاندا لە ڕێگەی مامۆستایانی ئاینیشەوە ڕێنمایی و بەرچاوڕونی بدەن بە فرۆشیاران و بازرگانان بۆ ئەوەی دوربکەونەوە لەوکارانە

لیژنە هاوبەشەکانی قایم قامێت لە نوێنەری سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە پێکهاتووە و ڕۆژانە بۆ ڕێگریکردن لە ساغ کردنەوە و هەروەها گرانکردنی نرخی کاڵا و شتومەک لە لایەن فرۆشیاران و بازرگانانەوە سەردانی بازاڕەکان دەکەن