بەهۆی بۆردوومانەوە لە شێلادزێ دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندارە

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکیا بۆردومان شیلادزێ


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئه‌و سێ‌ هاوڵاتییه‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی‌ بۆردوومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیاوه‌ له‌ سنووری‌ ناحیه‌ی‌ شیلادزێ-ی‌ پارێزگای‌ دهۆك بوونه‌ قوربانی‌، دووانیان بران و یه‌كێكیان پێشمه‌رگه‌یه‌.

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 8ی‌ ئاداری‌ 2024 سوپای‌ توركیا به‌ فڕۆكه‌ چیای گریێی له‌ سنووری ناحیه‌ی شێلادزێ بۆردوومان كرد.

رزگار ساركی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شیلادزێ له‌وباره‌وه‌ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه‌ "بۆردومانه‌كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 9 روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره‌".

كامه‌ران عوسمان له‌ رێكخراوی‌ CPTی ئه‌مریكی‌ له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ "به‌هۆی بۆردوومانی هێزی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر چیای حه‌وت ته‌به‌قێ له‌ گوندی به‌ریسكێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارته‌ له‌ قه‌زای ئاكرێ، دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و هاوڵاتییه‌كی تریش برینداربوو".

كامه‌ران عوسمان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كان به‌م جۆره‌یه‌.

+ سه‌عید موباره‌ك زێباری، ته‌مه‌ن 41 ساڵ. خێزانداره‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌.