تۆمه‌تباری‌ رووداوی‌ كوشتنه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردووی‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیر كرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئاسایش تۆمەتبار کوردستان


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم تۆمه‌تباری ڕووداوی كوشتنی هاوڵاتییه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی ده‌ستگیركرد.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 8ی‌ ئاداری‌ 2024، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ (5)كاتژمێردا و پاش به‌دواداچوونی ورد توانرا تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه‌".

ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "دواتر به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی كه‌یسه‌كه‌ ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی _ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان كرا".
شه‌وی‌ رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی شه‌ڕ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك روویدا و له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا.