قوباد تاڵەبانی: بەبێ بەشدارى ژنان لەسەرجەم بوار و کایەکانى کۆمەڵگەدا هیچ پەرەسەندنێک بەدى نایەت
(0) /
زایەڵە - قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت" بەبێ بەشدارى ژنان لەسەرجەم بوار و کایەکانى کۆمەڵگەدا هیچ پەرەسەندنێک بەدى نایەت".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە رایگەیاند" ئەو وڵاتانەی بەشێوەیەكی كار بەشداریكردنی زیاتری ژنانیان تێدایە، دوور دەكەونەوە لە جەنگ، لە گرژی، لە گەندەڵی و لە ناكۆكی سیاسی و كۆمەڵایەتی".
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت ئەو باوەڕە زیندوو بكەینەوە كە تێیدا ژنان و پیاوان بە یەكچاو تەماشابكرێن و هاوشان و هاوتەریبی یەكتر بن، هەمان ماف و لە سێكتەرەكاندا دەستپێشخەرییەكانیان بەهەند وەربگیرێت.
دەشڵێت" ژن لاواز نییە، ژن كەمتر نییە لە پیاو، ئەم پرسە پرسی تایبەت بە كەسێك و لایەنێك و حزبێك نییە، بەڵكو پرسی تایبەتی كۆمەڵگا و نەتەوەیەكە و پرسی تایبەتی ژنانە، ئازادی، یەكسانی، دادپەروەری، گەشەسەندنی سیاسی و ئابوری لە هیچ كۆمەڵگایەكدا بەدی نایەت بەبێ بەشداری كارای ژنان لە سەرجەم بوار و كایەكانی كۆمەڵگادا".
تێبينيێك بنێرە: