17 پەرلەمانتاری كوردستان: كاتی كۆتایهێنانه به لێبڕینی موچه
(0)
17 پەرلەمانتاری كوردستان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە كاتی كۆتایهێنان به لێبڕینی موچه‌یە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، 17 پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان داوای كۆتاییهێنان بە لێبَرینی موچە دەكەن:
دوای جێگیركردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق ئیتر به‌هانه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم له په‌رله‌مانی كوردستان بەپێی ماددەی (٤٨) بڕگەی (٤) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان واژۆی پێوستمان كۆكرده‌وه‌و داوامانكردوه بابەتی ( لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ینێی په‌له‌مانی كوردستان زیادبكرێت و هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌فه‌ڕمی ئه‌و داوایه‌م پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانكرد.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: