ئێران: دانوستانی ڤیەنا دەتوانێ براوە – براوە بێت

(0) / جهان


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان لە ڤیەنا دەتوانێ بۆ  ئێران و ئەمریکا براوە – براوە بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەجید تەخت ڕەوزانچی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکی توییتەریدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێ هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران لاببرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمریکا تا ئێستای لەگەڵ بێت نەیتوانیوە بەڵێنەکانی جۆ بایدن لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ بکات.
ڕەوانچی ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەمریکا هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرێت، ئێرانیش هەموو پابەندییەکانی بە ڕێککەوتن جێبەجێ دەکات و ئەمەس دەتوانێ هەر دوو لایەن لە پێگەی براوە دابنێت.