لە هەولێر ئاگر لە کۆگەیەکی کەلوپەلی بیناسازی کەوتووەتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر ئاگر


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی دیکۆرات و کەلوپەلی کارەبایی و کەرەستەی بیناسازی لە هەولێر کەوتوەتەوە و تا ئێستا تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ئەو شوێنە دەکەوێتە ناوچەی پیشەسازی لە هەولێر نزیک گۆڕستانی شێخ ئەحمەد.

تیمەکانی بەرگری شارستانی لێرەن و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن بەڵام قەبارەی ئاگرەکە زۆرە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بە فەرمی دەستنیشان نەکراوە.

خەڵکێکی زۆر لەشوێنی رووداوەکەن بۆ یارمەتیدانی دوکانەکانی دەوروبەری شوێنەکە بۆ ئەوەی ئەوانیش گڕ نەگرن.

محەمەد ساڵح