هاتووچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ شەقامی سالم دادەخرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی هاتوچۆ


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی چالاکییەکی وەرزشییەوە ئەمڕۆ شەقامی سالم دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە ئەمڕۆ شەممە ٩/٣/٢٠٢٤ سەعات ١٠ی سەر لە بەیانی بەهۆی چالاکییەکی وەرزشییەوە کە منداڵپارێزی کوردستان سازی دەکات لە شەقامی سالم و لە بەردەم بینای شارەوانی سلێمانی تاوەکو بەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاس دادەخرێت تا کۆتایی هاتنی ماراسۆنەکە.

هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت:”تەنها شەقامی ڕۆیشتن بەرەو هۆتێل سلێمانی پاڵاس دادەخرێت شەقامی پێچەوانە کراوە دەبێت”.

محەمەد ساڵح