پەردەلادان لەسەر 133 دەستکەوتی ئەتۆمی لە ئێران

(0) / جهان


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند لە ڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆجیای ئەتۆمی ئەو وڵاتە، پەردەلە سەر 133 دەستکەوتی ئتۆمی وڵات لادەدرێت

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕێکخرای وزەی ئەتۆمی ئێران لە ڕاگەیێندراوێک ئەمڕۆ سێ شەممە  ڕایگەیاند کە لە 21ی خاکەلێوە و هاوکات لەگەڵ،  پانزدەهەمین ساڵڕۆژی وزەی نەتەوەیی ئێراندا، ئەم ڕێکخراوەیە پەردە لە سەر 133 دەستکەوتی ئەتۆمی لادەدرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە کە هەمووی ئەم 133 دەستکەوتە نوێیە لە ماوەی یەک ساڵ و بە هەوڵ و ماندوو بوونی کارناسانی لێهاتووی ئەتۆمی ئێران لەبوارەکانی پیشە سازی ئەتۆمی، کوانتۆم، پیتاندنی ئۆرانیۆم، ئاوی قورس، دوترە، لەیزەر و دیکەی بوارە ئەتۆمییەکان، بە دەست هاتووە.

دەستکەوتەکان لە ڕێگای بەرپا کردنی پیشانگا و 11 بابەتیشی لە ڕیگای ڤیدیۆ کۆنفڕانس نمایش دەکرێن و 8 بابەتیش بە دەستی ڕۆحانی سەرۆک کۆمار دەخرێنە ڕوو.