تورکیا چەند گوندێکی پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکات
(0)
كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌ڤه‌ری ئامێدیان له پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی دێره‌لووكی سه‌ربه قه‌زای ئامێدی له‌پشت چیای لینك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه بۆردومانكران.
گونده‌كانی سیری، بیرمان و گوندی هێتوت له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیاوه بۆردومانكران و زه‌ره‌ر و زیان به به‌رووبوومی كشتوكاڵی و پاوانی جووتیاران گه‌یشت به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای گوندنیشانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره دروستبووه.
به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و گرژییه‌كانی نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای دهۆك نزیكه‌ی 600 گوند چۆڵكراون و زیانی زۆری گیانی و ماددیش به‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه.
تێبينيێك بنێرە: