نەخۆشخانەی گشتی هەورامان کرایەوە
(0) /
زایەڵە - د،ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هەنگاوەکانی بە ڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دوای دابینکردنی ئامێر و دامەزراندی 130 کەس بۆ نەخۆشخانەی گشتی هەورامان کە دیاری سەرۆک مام جەلال بوو، بە کۆتا گەشتن و بە ڕەسمی بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و بریکاری وەزارەتی تەندروستی و پارێزگار و بەڕێوبەری گشتی دیوان و قائیمقام وبەرێوبەری ناحیە و خەڵکی ناوچەی هەورامان بە گوژمەی چوار ملیار دینار کرایەوە.
وتیشی، کردنەوەی نەخۆشخانەکە بە چەندین بە شی جیاجیاوە هەنگاوی سەرەتای پلانی بەڕێوبەرایەتیمانە و دەمانەوێت ئەو نەخۆشخانەیە زیاتر گەشەی پێ بدەین لەڕووی ئامێر و فرە پسپۆڕیەوە، دەیکەینە ناوەندێک بۆ هاولاتیانی هەورامان و ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی هەورامان دەکەن تا بە باشترین شێوە خزمەتیان بکەین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: