ئاسایشی هەولێر: تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر دەستگیرکرا
(0) /
زایەڵە - لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، دوای رووداوەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت هۆکاری سووتانی کۆگاکە شۆرتی کارەبا نەبووە و بەڵکو بە مەبەست کەسێک ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.
دەشڵێت، دوای بەدواداچوونی ورد و زیاتر توانیمان ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرابکەین کە هەڵساوە بەسووتاندی ئەو کۆگایە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبارمان دەستگیرکرد و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
رۆژی 9ی ئازاری 2024 ئاگرێک گەورە لە کۆگایەکی کەلوپەلی بیناسازیی لەناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر کەوتەوە و بەپێی وتەی خاوەنی کۆگاکە زیانی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری لێکەوتووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: