لیستی مووچەخۆرانی هەرێم  کۆتایی هاتووە

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچەخۆر نەرمین مەعروف


Mar 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق، ئاشکرای دەکات بەمزوانە دەستدەکرێت بەخەرجکردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

دکتۆر.نەرمین مەعروف غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی، لە پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند: لە بەدواداچوونی بەردوامم بۆ پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، یەکشەممە ٢٠٢٤/٣/١٠ پەیوەندیمکرد بە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵەوە، پێیان راگەیاندم کە لیستی موچەی هەرێم زۆر بەباشی ئامادەکراوە وەک ئەو خشتەیەی داواکرابوو

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی وتیشی: دوای تەواوبوونی ووردبینی دەستدەکەن بە خەرجکردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەلام هەر توێژەو بەجیا،  واتا فەرمانبەران، خانەنشینان، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی.